واژۆ لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێت

شەیری بکە لە:
واژۆ لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێت

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان واژۆ لەسەر بڕیاری بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات و نزیکەی دوو هەزار مامۆستای وانەبێژ سوودمەند دەبن.


زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، نووسراوی بەگرێبەستکردنی هەزار و 992 وانەبێژ کە لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وانە دەڵێنەوە، لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، دوای واژۆکردنیان پارەیان لە وەزارەتی دارایی بۆ تەرخاندەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مووچەی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە 500  هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.

 

ئەمەش بزانە: پێشتریش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر بەگرێبەستکردنی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژی سەربە وەزارەتی پەروەردە دەکرد.

شەیری بکە لە: