لە سلێمانی دوو کەس بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی دوو کەس بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێن

ژمارەیەک سەربازی دژەتیرۆری عێراق لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکیان لە ئەنبار، وێنە: Icts

ئاڤا نیوز 

 

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە سلێمانی، ئەنبار و نەینەوا سێ هەڵمەتی بۆ دەستگیرکردنی داواکراوا بە تۆمەتی تیرۆر ئەنجامدا، لە سلێمانیش بە تۆمەتی تیرۆر دوو کەس دەستگیرکران.

 

وێنە گەورەکە: دەزگای دژەتیرۆر و هەواڵگری عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتەکانیان بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان بە تۆمەتی تیرۆر لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگیی و ئاڵوگۆڕی زانیارییان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدەن.

 

زانیاریی زیاتر: دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاویکردەوە، بەهاوکاری دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی بە تۆمەتی تیرۆر دوو کەس دەستگیرکراون.

 

ئەمەش بزانە: لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەشدا لە ئەنبار دوو تیرۆرست دەستگیر کراون، هاوکات لە نەینەواش 10 حەشارگەی تیرۆستان لەناوبراون، شەش مین و دوو پشتێنی مینڕێژکراویش تەقێنراونەتەوە.

 

 

                                                 

 

 

 

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: