لە 47% ی دارستانەكانی ئەمازۆن لە مەترسیدان

شەیری بکە لە:
لە 47% ی  دارستانەكانی ئەمازۆن لە مەترسیدان

داڕستانی ئەمازۆن... سەرچاوەی وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن بەهۆی فشاری گەرمبوونی جیهان و بڕینەوەی دارستان، لە 47% یان مەترسيی لەناوچوونیان لەسەرە.


وێنە گەورەکە:  بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانی تەواوەتی کەش و هەوا و بڕینەوەی دارستانەکان، هۆکاری سەرەکیین بۆ ئەوەی بەشیێکی زۆر لە دارستانەکانی ئەمازۆن تووشی لەناوچوون ببن و ئەمەش کاریگەریی گەورە لەسەر کەش و هەوا لە جیهاندا دروستدەکات.


زیانە سەرەکییەکان:  توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن لە ئەمریکای باشوور بەهۆی گەرمبوونی پلەکانی گەرما مەترسی زۆریان لەسەرە. توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە لە نێوان 10% بۆ 47%ی دارستانەکانی ئەمازۆن مەترسی  لەناوچوونیان لەسەرە  تا ساڵی 2050.


باکگراوند: ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناویی جیهانە، کە 6.9 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەییە، نۆ وڵات و نزیکەی 40%ی کیشوەری ئەمریکای باشوور دەگرێتەوە، نزیکەی سێ ملیۆن جۆری ڕووەک و ئاژەڵ و یەک ملیۆن و 600 هەزار خەڵکی ڕەسەنی تێدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: