لیستی ناوی ئەو کەسانەی کە بە گرێبەست دامەزراون بڵاودەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
لیستی ناوی ئەو کەسانەی کە بە گرێبەست دامەزراون بڵاودەکرێتەوە

باڵەخانەی سەنتەری ئۆتیزمی قەزای ئاکرێ، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەنتەری ئۆتیزمی قەزای ئاکرێ لیستی ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە بە شێوەی گرێبەست دامەزراون، پێشتر 500 کەس فۆڕمی مامەڵەی دامەزراندنیان لەو سەنتەرە پڕکردبووەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوی 30ی هاووڵاتی قەزای ئاکرێ بڵاودەکاتەوە کە بەشێوەی گرێبەست بۆ سەنتەری ئۆتیزمی قەزای ئاکرێ دامەزراون.

 

زانیاریی زیاتر: سەنتەرەکە داوا لەو کەسانە دەکات کە فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە و خۆیان بە مافخوراو دەزانن، تاوەکو 18-9-2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی ئاکرێ بکەن، هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە ناوی ئەو کەسانەیان لە لیستی ناوەکان دەرهێناوە کە زانیاریی ناڕاستیان لە فۆڕمی داواکارییەکە تۆمارکردووە.

 

باکگراوند: لە ڕێککەوتی 3-7-2024 زیاتر لە 500 کەس فۆرمی داواکاریی دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتیی ئاکرێ پڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە سەنتەری ئۆتیزمی قەزاکە دابمەزرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان