لە سەیدسادق چوار کەس بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەوار دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
لە سەیدسادق چوار کەس بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەوار دەستگیرکران

ئەو حەوشەی باندە چوارکەسییەکە هەڵیانکۆڵیبوو. وێنە؛ گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

پۆلیسی سەیدسادق چوار تۆمەتبار دەستگیر دەکات، کە لە حەوشەی ماڵێک سەرقاڵی هەڵکۆڵین بوون بۆ گەڕان  بەدوای شوێنەوار.

وێنە گەورەکە: شوێنەوارەکان جگە لە بەها مێژووییەکانیان، بازرگانیان پێوە دەکرێت و بە پارەی زۆر دەفرۆشرێن، ئەمەش وا دەکات خەڵکانێک هەوڵی بەدەستهێنانی بدەن.

 

لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "چوار کەس کە ئەندامی یەک خانەوادەن، حەوشەی ماڵی خۆیان 10 مەتر هەڵکۆڵیوە، دواتر لە شێوەی پیتی ئێڵی ئینگلیزی (L) هەڵکۆڵینیەکەیان کردووە و هیچ شوێنەوارێکیان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام نزیکبوون لەوەی شوێنەوار بدۆزنەوە."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە و گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت لەوە دەچێت تۆمەتباران نەخشەیان لابووبێت بۆ گەڕان بەدوای پارچەی شوێنەواریی.

 

زانیاریی زیاتر: ئەوانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لەنێوان 23 بۆ 34 ساڵە، تۆمەتباران بەگوێرەی ماددەی 24 بڕگەی چوار لە یاسای ژمارەی پێنجی ساڵی 2001ـی شوێنەوار ڕاگیراون. 

 

ئەمەش بزانە: دوو ساڵ لەمەوبەر پۆلیسی سەیدسادق لە گوندی سەراو باندێکی سێ کەسیان دەستگیر کردبوو کە بەدوای شوێنەواردا گەڕابوون.


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان