کچێکی ئازاد جوندیانی بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
کچێکی ئازاد جوندیانی بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا

وێنەی ئازاد جوندیانی و ئەڵندی کچی؛ گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

کچێکی ئازاد جوندیانی، کەسایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانلەدەستدەدات، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەریمی کوردستانیش لیژنەیەک لەسەر نەخۆشخانە و پزیشکەکان پێکدەهێنێت.

 

لێدوانی فەرمی: هەڵگورد جوندیانی، برای ئازاد جوندیانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە، ئەڵند کچی ئازادی برا گەورەمان، لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی هەولێر ژەهراوی دەبێت، دوای چەند ڕۆژێک گیانلەدەستدەدات.

 

زانیاریی زیاتر: هەڵگورد جوندیانی ئاماژەی بەوەشکرد: دوای ئەوەی ئەڵند ئازاد جوندیانی لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا ژەهراوی دەبێت، كێشە لە گورچیلەکانی دروست دەبن، هاوکات ئۆکسجینی تەواو بە مێشکی ناگات و بەپەلە دەبرێتە تورکیا.

 

ئەمەش بزانە: ئەڵند دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی بەپەلە دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە لە تورکیا، دوای هەوڵێکی زۆری پزیشکەکان، بەڵام گیانی لەدەستدا. ئەڵند ئازاد جوندیانی تەمەنی 33 ساڵ بووە،  بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی بگەڕێنرێتەوە هەولێر.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان