دژەتیرۆری کوردستان: لە بۆردوومانەکەی مەخموور چەکدارێکی پەکەکە کوژراوە

شەیری بکە لە:
دژەتیرۆری کوردستان: لە بۆردوومانەکەی مەخموور چەکدارێکی پەکەکە کوژراوە

دیمەنی دوای بۆردوومانکردنی کەمپی مەخموور. وێنە؛ سۆشیاڵمیدیا

ئاڤا نیوز

 


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە مەخموور کەسێک کوژراوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 9:45ی بەیانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بنکەیەکی کۆبوونەوەی چەکدارانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند،، بەهۆی ئەو بۆردوومانە چەکدارێک کوژراوە و دووانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو کوژراو بریندارەکاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمپی مەخموور تایبەتە بە ئاوارەکانی باکووری کوردستان و لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووغ لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور دروستکراوە، ناوە ناوە دەبێتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان