کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاودەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاودەکرێتەوە

هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێنە: العرابیە

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی ڕاگەیاند و شەش بڕگە لەخۆدەگرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سێشەممەی داهاتووی ڕاگەیاند: بەپێی کارنامەکە بڕیارە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستپێبکات، بەم شێوازە بڕگەکان دابەشکراوە: 

 

یەکەم: دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی دامەزراوەی شەهیدان.


دووەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی حەشدی شەعبی.


سێیەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی یاسای ڕیکخستنی باج لە نێوان عێراق و سعودیە.


چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای پێشنیازکراوی پاراستنی ژینگە.


پێنجەم: تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای خاوەندارێتی فیکری.


شەشەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان