بڕیاری دامەزراندنی وانەبێژان جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
بڕیاری دامەزراندنی وانەبێژان جێبەجێ دەکرێت

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێ دەکرێت و کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەمبارەیەوە دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: د. ئۆمید سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: " سبەی دووشەممە لەگەڵ وەزیری پەروەدە دادەنیشین و فەرمانی بەگرێبەستبوونی مامۆستایان واژۆ دەکرێت و دەچێتە وەزارەتی دارایی".

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی د.ئومێد سەباح و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی ڕاسپاردووە لە ماوەی مانگێک کارەکانی بەگرێبەستبوونی مامۆستایان تەواو بکریت.

 

باکگراوند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژان کۆبووەوە و بڕیاری دا لەسەر داهاتی ناوخۆ بکرێنە گرێبەست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە و  و مووچەیان بەمشێوەیە دەبێت: دیبلۆم 400 هەزار دینار و بەکالۆریۆس 500 هەزار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان