بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە سێ بارمتە کوژراون

شەیری بکە لە:
بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە سێ بارمتە کوژراون

سوپای ئیسرائیل لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کەرتی غەززە. وێنە؛ نیۆریۆرک پۆست

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت "بە ئەگەری بەهێز" سێ بارمتەی ئیسرائیلی ژێردەستی حەماس بە هۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە کوژراون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە کە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو کراوتە سەر غەززە، سێ بارمتە کوژراون.

 

سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، مانگی دواتر تەرمی بارمتەکان بۆ ئیسرائیل گوێزراوەتەوە. ئاماژە بەوەش دراوە کە لە کاتی هێرشەکەدا سوپا نەیزانیوە کە بارمتەکان لەو شوێنەن.

 

زانیاریی زیاتر: بارمتەکان لە ناو تونێلێکدا گلدراونەتەوە و سوپای ئیسرائیل لەو هێرشەدا سەرکردەیەکی حەماسی کردووەتە ئامانج و ئەوانیش کوژراون.

شەیری بکە لە: