شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ هاوتاکردنی مووچە دەچێتە بەغدا

شەیری بکە لە:
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ هاوتاکردنی مووچە دەچێتە بەغدا

گرافیکی هەواڵی خێرا

ئاڤا نیوز

 

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی هاوتاکردنی مووچە و چەند بابەتێکی دیکە سەردانی بەغدا دەکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای کۆبوونەوە ئابوورییەکانی هەفتەی ڕابردوو لە هەولێر، گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی پرسی مووچە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان دەستپێدەکاتەوە و ئەمجارە شاندێک لە کوردستانەوە دەچێتە بەغدا.

چیرۆکی سەرەکی: د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ی ئاڤا میدیا بوو کە لەلایەن هەوراز گوڵپی، بێژەری دیاری ئاڤا میدیا و کوردستان پێشکەش دەکرێت، چەندین پرسی گرنگی لەبارەی مووچە، بودجە، دامەزراندن و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق خستەڕوو.

 

لێدوانی فەرمی: ئومێد سەباح ڕایگەیاند: "سبەی یەکشەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا، و ڕۆژی سێشەممە 17-9-2024 دەست بە کۆبوونەوە دەکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی هاوتاکردنی مووچەت 90 هەزار خانەنشینی سەربازی کە تاوەکو ئێستا مووچەیان هاوتا نەکراوە".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: