گەنجێکی کورد لە کەناڵی مانش خنکا

شەیری بکە لە:
گەنجێکی کورد لە کەناڵی مانش خنکا

وێنەی دیار کامران محەممەد و یەختێکی کۆچبەران

ئاڤا نیوز 

 

ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە کاتی پەڕینەوەیان لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا یەختەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت و هەشت کەسیان دەخنکێن.


چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ یەک شەممە 15-9-2024، یەختێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا لە نۆکەندی ئینگلیزی ژێرئاو کەوت، لە ئەنجامدا ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لە دەستدا و یەک لە کۆچبەرانە گەنجێکی کوردێکی قەزای دەربەندیخانە.


لێدوانی فەرمی: سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەرباندیخان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند مانگێکە گەنجێکی ناوچەکەمان بەناوی 'دیار کامران محەممەد'،  لەگەڵ باوکی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا ڕۆشتوون، بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ژێر ئاو کەوتنی یەختەکەیان گەنجەکە گیانی لەدەستداوە و باوکی ڕزگار کراوە.


باکگراوند: لە 03-09-2024، یەختێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی فەرەنساوە بەرەو كەناڵی ئینگلیز بەڕێ كەوت، 100 كۆچبەر لەناو یەختەكەدابوون، زۆربەیان هاووڵاتیی ئەفریقی بوون و بەشێكیشیان كوردبوون، پێش ئەوەی یەختەكەیان بگاتە شوێنی مەبەست، كونێک لە بنەوەی یەختەكە دروسبتووە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە یەختەكە وەربگەڕێت و تەواوی كۆچبەرەكان بكەونە دەریاوە، ئەمڕۆش یەختێکی دیکەی کۆچبەران لە کەناڵی مانش وەرگەڕاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا هەشت کۆچبەر گیانیان لەدەست داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان