ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا. وێنە؛ بی بی سی
ئاڤا نیوز
ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا داوا دەکات ڕۆژی 28ـی ئەیلوول جارێکی دیکە دەست بەخۆپیشاندان بکرێتەوە، ئەمەش وەک ڕەتکردنەوەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ بۆ خولی سێیەمی سەرۆککۆماری ڤەنزوێلا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا لە پۆستێکیدا لە سۆشیاڵمیدیا نووسیویەتی: "28ـی ئەیلول دەنگمان بەرز دەکەینەوە تاوەکو جیهان ئێدمۆندۆ گۆنزالێز وەک سەرۆکی ڤەنزوێلا دەناسێت و مادۆرۆ تێدەگات کە نەماوە".
وێنە گەورەکە: ئۆپۆزسیۆن بانگەشەی ئەوە دەکات، گۆنزالێز ئوروتیا براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە و زیاتر لە 60%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.بەڵام ئەنجوومەنی نیشتمانیی هەڵبژاردنەکان بە 52%ـی دەنگەکان مادۆرۆی بە براوە ناساند و دادگای باڵا سەرکەوتنەکەی پەسەند کرد.
چی ڕوویدا؟ ئێدمۆندۆ گۆنزالێز ئوروتیا، کە لە وڵاتەکەیدا هەڕەشەی زیندانیکردنی لەسەربوو، ناچار بوو بەرەو ئیسپانیا هەڵبێت و ئەو وڵاتەش ڕەزامەندی دا مافی پەنابەری پێبدات.
لەلایەکی دیکەوە: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا تائێستا ڕەتیانکردووەتەوە دان بە سەرکەوتنەکەی مادۆرۆدا بنێن و واشنتۆنیش دانی بە گۆنزالێز ئۆروتیا وەک سەرۆک کۆماردا ناوە .
کاریگەری و لێکەوتەکانی: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر 16 کەسی نزیک لە مادۆرۆ بە تۆمەتی" کێشە نانەوە" لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی سەپاند.
باکگراوند: بەهۆی خۆپیشاندانەکانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دوای ڕاگەیاندنی دووبارە هەڵبژاردنەوەی مادۆرۆ، 27 کەس کوژران و 192 کەس برینداربوون. نزیکەی دوو هەزار و 400 کەس دەستگیرکران، ئەمە بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت