28 قوتابخانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێن

شەیری بکە لە:
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئاڤا نیوز 

بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی 28 قوتابخانە لە سنووری گوندەکانی چوار قەزای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانران، بەشێکی زۆریان لە سنووری قەزای سیدەکانن.

 

وێنە گەورەکە: بۆ پەرەدان بە کەرتی پەروەردە و ئاسانکاری بۆ ئەو قوتابیانەی لە گوندە دوورە دەستەکانن ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، 28 قوتابخانە لەسنووری چوار قەزای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێن، کە 18 قوتابخانە دەکەوێتە سنووری قەزای سیدەکان، 8 قوتابخانە سنووری قەزای مێرگەسۆر، یەک قوتابخانە سنووری قەزای ڕواندز و قوتابخانەیەک سنووری پەروەردەی چۆمان.

 

لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەشێکی ئەو قوتابخانانە سەریان خۆرە لە بنەڕەتەوە دروست دەکرێنەوە، لە یەک پۆلی تاوەکو شەش پۆلین، ئامانجمانە لە سەرجەم گوندەکانی سنوورەکە باڵەخانە بۆ قوتابخانە دابین بکەین".

 

زانیاریی زیاتر: تێچووی دروستکردنی ئەو قوتابخانانە دوو ملیار و 10 ملیۆن و 232 هەزار دینارە، ئامانجەکە ئەوەیە بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن ئامادەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان