دامەزراوەی گاڵووپ: لە عێراق 69% و لە هەرێمی کوردستان 55%ـی هاووڵاتیان لە سوودانی ڕازین

شەیری بکە لە:
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ڕاپرسیی دەزگای گاڵووپی ئەمریکی، سوودانی بەرزترین ئاستی پشتیوانیی هاووڵاتیانی عێراقی بەدەستهێناوە و لە عێراق 69% و لە هەرێمی کوردستان 55%ـی هاووڵاتیان لە سوودانی ڕازین. 

 

بابەتی سەرەکی: دەزگای گاڵووپی ئەمریکی، ڕاپرسییەکی کردووە، لە ڕاپرسییەکە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتیوانی 69% عێراقییەکانی لە ساڵی 2023 بەدەستهێناوە، ئەوەش بەرزترین ئاستی بەدەستهێنانی پشتیوانییە لەو ڕاپرسیانەی کە دەزگای گاڵووپ لە ساڵی 2012 کردوویەتی لەنێو بەرپرسانی عێراقیدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی تەمەنیان لە 30 ساڵ کەمترە68% هەڵوێستیان بەرامبەر سوودانی ئەرێنییەو هاوشێوەی کەسانی بەتەمەن، ئەو هاووڵاتیانەی لە هەرێمی کوردستانیش دەژین و بەشدارییان لە ڕاپرسییەکە کردووە، هەمان هەڵوێستیان لەسەر کارەکانی سوودانی هەیە.

 

زانیاریی زیاتر: متمانەی عێراقییەکان لە ساڵی 2023 بە دامەزراوەکانی دەوڵەت بەرزبووەتەوە، بۆ نموونە متمانەی خەڵک بە پۆلیس لە ساڵی 2023 لە 82% بەرز بووەتەوە، بەهەمان ڕێژەش بۆ سوپا، متمانە بە دادگەکانی عێراق ڕێژەکەی 57%ـە کە ئەوەش بەرزترین ڕێژەیە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: