سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێزلێنان دەبەخشێتە دەیان کەسایەتیی ئایینی

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێزلێنان دەبەخشێتە دەیان کەسایەتیی ئایینی

وێنەی ناو بازاڕی هەولێر لە یادی لە دایکبوونی پێغەنبەری ئیسلام (دخ) - تایبەت بە ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ بە بەشداریی هەزاران کەس لە بازاڕی قەڵای شاری هەولێر یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکرێتەوە و خواردن و شیرینی بە خۆڕایی بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 15-09-2024 یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ)، لەلایەن مسوڵمانانی جیهان ئەم یادە دەکرێتەوە، لە هەولێر وەک نەریتێکی کۆن و ساڵانە ئەم یادە بە شێوازێکی جیاوازتر دەکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ڕێزلێنان دەدرێت بە 100 مامۆستای خانەنشینی ئایینی، ژمارەیەک کەسایەتی دیکە کە ڕۆڵیان لە بڵاوکردنەوەی نەریتی چاکەکاری هەبووە، هاوکات یەکەمەکانی خوێندنی ئیسلامی و حوجرە خەڵات دەکرێن."

 

ئەوەش بزانە: بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانەکە بەڕێوەدەچێت و ڕێز لە دەیان مامۆستای خانەنشینی ئایینی دەبەخشرێت و یەکەمەکانی خوێندنی ئیسلامی و حوجرەش خەڵات دەکرێن.

 

زانیاریی زیاتر: جگە لە شاری هەولێر، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دخ) لە تەواوی شار و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

 

باکگراوەند: لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی، هەولێر وەک یەکەم شار یادەکەی کردۆتەوە و ساڵانە وەک نەریتێکی کۆن و جیاواز ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەدەبات و خواردن و خواردنەوە و شیرینی بە خۆڕایی لە یادەکەدا دابەش دەکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان