چوارچێوەی هەماهەنگی داوای "خێرا" یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکات

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای "خێرا" یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکات

هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق، وێنە: العراقیە

ئاڤا نیوز 

 

بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکەن سوننەکان لەناوخۆیاندا بگەنە ڕێککەوتن و بەخێرایی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلابکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە، لەوکاتەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکییان نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن و پۆستەکە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبوونەوە و دەڵێن، پێویستە لایەنەکان کاربکەن بۆ بەهێزکردنی بنەما دەستوورییەکان و پاراستنی سیستمی دیموکراسی لە وڵاتدا.

 

سەرکردە شیعەکان داوا لە پێکهاتەی سوننە دەکەن؛ بۆ بەردەوامی پڕۆسەی سیاسی و بەهێزکردنی هەڵوێستی نیشتمانی، لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە ناوخۆیاندا بگەنە ڕێککەوتن.

 

شەیری بکە لە: