گرووپێک لە بازگەکانی کەرکووک پارە لە شۆفێران وەردەگرن

شەیری بکە لە:
گرووپێک لە بازگەکانی کەرکووک پارە لە شۆفێران وەردەگرن

پەیکەری پێشمەرگە و دیمەنێک لە شاری کەرکووک

ئاڤا نیوز 


گرووپێک لە بازگەی چیمەن و دارەبان بەناوی وەبەرهێنان پارە لە شۆفێرانی بارهەڵگر وەردەگرن، ئەمەش نیگەرانی لای شۆفێران دروست کردووە.


چیرۆکی سەرەکی: لە ڕێگەی ڕێگەپێدراوێکی پۆلیس بە ناوی فوئاد ئەحمەد، پارێزگاری کەرکووک ئاگادارکراوەتەوە  کە گرووپێک لە بازگەی چیمەن و دارەبان بە ناوی وەبەرهێنان بڕی سێ هەزار دینار لە شۆفێرانی تانکەر و بارهەڵگر وەردەگرن، ئەمەش شۆفێرانی نیگەران کردووە.


لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند: "ئەو گرووپە هیچ ڕێگەپێدانیان لەلایەن پارێزگاوە پێنەدراوە، هیچ مۆڵەتێکیان لە حکومەت وەرنەگرتووە و کارەکەیان نایاساییە و ڕێگرییان لێ دەکەین". 

 

لەلایەکی دیکەوە: پارێزگاری کەرکووک ڕێگەپێدراوی پۆلیسەکەی خەڵات کرد، سوپاس و پێزانینیشی ئاراستە کرد، لەبەرئەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ئەو گرووپەی پێ نیشانداوە و لە بوونی دۆخێکی لەو شێوەیە ئاگاداری کردووەتەوە.

 

چارەسەر: ڕێککاری پێویست لەلایەن پۆلیس و بازگەکانی کەرکووک گیراوەتەبەر، ڕێگە بەوانە نادرێت ئەو بڕە پارەیە لە شۆفێران وەربگرن،  پارێزگاری کەرکووک دەڵێت "ڕێکاری پشکنین ڕێنوێنییە و لە بەغداوە هاتووە با بکرێت، بەڵام بێ پارە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان