نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له‌ پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌مه‌لایه‌نە و گیانى ئاشته‌وایى دەکەینەوە

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له‌ پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌مه‌لایه‌نە و گیانى ئاشته‌وایى دەکەینەوە

وێنەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان - ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم

ئاڤا نیوز

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام  (د.خ) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بەپێی ڕۆژژمێری کۆچی 12ـی ڕەبیعی ئەوەلی هەموو ساڵێک یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە، لەلای موسڵمانان ڕۆژێکی پیرۆزە، لە کوردستان بە شێوازی جیاواز یادی ڕۆژەکە دەکرێتەوە. 

 

پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتی دەكەم، هیوادارم ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌‌، خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، ببێته‌ هاندەر‌ی نوێبوونه‌وەی پابه‌ندیی به‌ ڕێنمایی و پەیام و به‌ها و فەرمایشته‌ باڵاکانییه‌وه. له‌م یاده‌دا، هیواخوازین ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ هه‌موو شوێنێک بێته‌ کایه‌وە. هەروەها جه‌خت له‌ پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتووری پێکه‌وه‌یی و لێبورده‌یی و گیانى ئاشته‌وایى و چه‌مكه‌ مرۆیییه‌كان له‌ناو پێکهاته‌ جیاوازه‌کانی كوردستان و عێراقدا ده‌که‌ینه‌وه.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: