لە سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران هەنگاوێکی دیکە دەبڕێت

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران هەنگاوێکی دیکە دەبڕێت

دیمەنێک لە شاری سلێمانی

ئاڤانیوز

 

لیژنەیەک کار لەسەر گۆڕینی ڕەگەز و خاوەندارێتی زەوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات، لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵن و دەیانگوازێتەوە سەر وەزارەتی شارەوانی، بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێن.

 

وێنە گەورەکە: لە سنووری پارێزگای سلێمانی 32  هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوومەند دەبن، تەنیا سێ ڕۆژیشیان لەبەردەم ماوە بۆ ئەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بگەڕێنەوە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان.

لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "17 هەزار دۆنم زەوی بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان ئامادەکراوە، ئێستا لیژنەیەک ڕێکارە یاساییەکانی جێبەجێ دەکات بۆ گۆڕینی خاوەندارێتی زەوییەکان."

 

زانیاریی زیاتر: سەرجەم ئەو زەوییانەی بەمەبەستی دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران تەرخانکراون، خاوەندارێتی سەرجەمیان دەگۆڕدرێت، بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان موڵکی هاونیشتمانیانن و دەبێت قەرەبوو بکرێنەوە.

 

باکگراوند: دوای 18 ساڵ لە وەستانی، ئەمساڵ بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی دەست بە پرۆسەکە کرایەوە و نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین دەگرێتەوە، چەند مانگێکە کاری لەسەر دەکرێت و هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش کۆتایی ئەمساڵ دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان