کتێبی نوێ بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێن

شەیری بکە لە:
کتێبی نوێ بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێن

قوتابیان لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی بۆ سڵاوکردن لە ئاڵای کوردستان وەستاون، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندنی ساڵی 2024 - 2025 ئامادەکاری کردووە کتێبی نوێ بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش بکات، کتێبەکانیش چاپی نوێن.


وێنە گەورەکە: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەمساڵ 42 باڵەخانەی نوێ بۆ قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان دروستکراون، ساڵی ڕابردووش 152 باڵەخانە دروستکرابوون، ئامادەکاریی 100٪ کراوە ئەمساڵ خوێندن لەم باڵەخانانەدا بکرێت.


لێدوان فەرمی: سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە گوژمەی 23 ملیار دینار کتێبی نوێ بۆ قوتابخانەکان دابینکراون، هەموو کتێبەکانیش چاپی نوێن و بە شێوازی ڕەنگاوڕەنگ چاپکراون، ئێستا بۆ کۆگای قوتابخانەکان ڕەوانەکراون.

 

لەلایەکی دیکەوە: کەنعان مەجید، بەرێوەبەری قوتابخانەی یەریڤانی بنەڕەتی تێکەڵاو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ بۆ هەر سێ قۆناغی بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندی، کتێبی نوێمان بۆ هاتووە و ئامادەکاری کراوە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانە، کتێب بەسەر قوتابیان دابەش بکەین".


باکگراوەند: ڕۆژی 25-9-2024 بە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی وەرزی خوێندنی ئەم ساڵ 2024 - 2025 دیاریکراوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان