وەزیری نەوتی عێراق لە ئەمریکا نەشتەرگەریی دڵی بۆ دەکرێت

شەیری بکە لە:
وەزیری نەوتی عێراق لە ئەمریکا نەشتەرگەریی دڵی بۆ دەکرێت

وێنەی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق - عەرەب نیوز

ئاڤا نیوز

 

وەزیری نەوتی عێراق کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەمەبەستی بانگهێشتی کۆمپانیا جیهانییەکانی بواری نەوت و گاز لە ئەمریکایە، دۆخی تەندروستی تێکچووە و تووشی جەڵتەی مێشک بووە، بۆیە بەخێرایی نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە.

 

وێنە گەورەکە:  حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بەمەبەستی خستنەڕووی 10 کێڵگەی پشکنراوی گاز بۆ وەبەرهێنانی نوێ لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە لە گەڕی نوێی وەربەهێناندا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری ئەندامێکی شاندەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت کە ئێستا بەسەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، تەندروستی تێکچووە و نەشتەرگەریی بەپەلەی دڵی بۆ کراوە، ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە.

 

باکگراوند: ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەزیری نەوتی عێراق لەمیانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا تووشی جەڵتەی مێشک بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان