عێراق لە مانگێکدا بە بەهای 35 ملیۆن دۆلار سەوزە و میوە لە تورکیا دەکڕێت

شەیری بکە لە:
عێراق لە مانگێکدا بە بەهای 35 ملیۆن دۆلار سەوزە و میوە لە تورکیا دەکڕێت

وێنەی سەوزە و میوە - میدیا تورکییەکان

ئاڤا نیوز

 

تەنیا لە مانگی ڕابردوودا عێراق بە بەهای 35 ملیۆن دۆلار سەوزە و میوەی لە تورکیا هاوردەکردووە.

 

وێنە گەورەکە: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی بەهێزی بازرگانی لەگەڵ تورکیادا هەیە، لەدوای ڕووسیا لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانە دێ کە زۆرتری کاڵا و بەرهەمی ئەو وڵاتە هاوردە دەکات.


لێدوانی فەرمی: سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆمەڵەی هەناردەکارانی سەوزە و میوەی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، تەنیا لە مانگی ئابی ئەمساڵدا بە قەبارەی 79.7 ملیۆن دۆلار هەناردەیان هەبووە، بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 37% زیادی کردووە.


زانیاریی زیاتر: یەکەم هاوردەکاری تورکیا وڵاتی ڕووسیا بووە، لە پلەی دووەم عێراق و سێیەمیش ئەڵمانیا بووە، ئەم وڵاتانە بە قەبارەی جۆراوجۆر سەوزە و میوەیان لە تورکیا هاوردە کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ