پاپا فڕانسیس لە دژی ترەمپ و هاریس هەڵوێست وەردەگرێت

شەیری بکە لە:
پاپا فڕانسیس لە دژی ترەمپ و هاریس هەڵوێست وەردەگرێت

وێنەی پاپا فڕانسیس - واشنتن پۆست

ئاڤا نیوز

 

پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان، لە بەرامبەر بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریسدا بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەڵێت، "هەردووکیان دژی ژیانن".

 

وێنە گەورەکە: پاپا فڕانسیس، ڕێبەری گەورەی کاسۆلیکییەکان، بەرامبەر بە بانگەشەکانی هەردوو بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دژ بەوان دەوەستێت و داوا دەکات ئەمریکییەکان ''کەمترین خراپە'' هەڵبژێرن.  


لێدوانی فەرمی: پاپا فڕانسیس دوای گەشتێکی 12 ڕۆژەی بۆ وڵاتانی ئاسیا، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ڕۆما  لە فڕۆکەکەیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "من ئەمریکی نیم و لەوێ دەنگ نادەم، بەڵام "هەردووکیان دژی ژیانن، سیاسەتی دژ بە کۆچبەریی و مافی لەباربردنی منداڵ، هەردووکیان دژی ژیانن. 

 

گۆشەیەکی دیکە:  پاپا فڕانسیس لە درێژەی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند، دەرکردنی کۆچبەران و جێهیشتنیان کارێکی ترسناکە، هەروەها لەناوبردنی منداڵ لە سکی دایکیدا دیسان کارێکی خراپە و تیرۆریستییە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان