ڕووسیا و ئۆکرانیا ژمارەیەک دیل ئاڵوگۆڕ دەکەن

شەیری بکە لە:
ڕووسیا و ئۆکرانیا ژمارەیەک دیل ئاڵوگۆڕ دەکەن

گواستنەوەی دیلەکانی ڕووسیا، وێنە: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ژمارەیەک دیلی ئازادکراوی وڵاتەکەی نیشان دەدات.

 

وێنە گەورەکە: لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، 103 دیل لە هەردوولا ئازادکراون و گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان، ئاڵوگۆڕەکە بە نێوەندگیریی وڵاتی ئیمارات کراوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو سەربازانە لەکاتی هێرشی ئۆکراینا بۆ ناو خاکی ڕووسیا لە هەرێمی کورسک لە 6-8-2024 دەستگیر کرابوون. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش ڕووسیا و ئۆکراینا چەندجارێک دیلەکانی نێوانیان ئاڵوگۆڕ کردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ