پارێزگاری هەولێر: پڕۆژەکانی هەولێر پەیوەندی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە نییە
- کوردستان
- 14 ئەیلوول
سەنتەری شاری هەولێر - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە سنووری شاری هەولێر کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورە و بچووک جێبەجێ کراون، بەشێک لە لایەنەکان بە بانگەشەی هەڵبژادن ناوی دەبەن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی لە سنووری پارێزگای هەولێر، هیچ پەیوەندی بە هەڵمەتی هەڵبژاردن نییە و ئێمە سەرەڕای هەبوونی قەیرانی دارایی و تەنگەژەی سیاسی بەردەوام هەوڵمان داوە خزمەتی هاووڵاتیان بکەین لە ڕێگەی پڕۆژەکانی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتیان لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و شارەوانییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزگاری هەولێر، باسی لەوە کرد، هەندێک لایەن دەیانەوێت لە گرنگی پڕۆژەکانی هەولێر کەم بکەنەوە بە خەڵک دەڵێن پڕۆژەکان تەنیا بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنە، ئاگاداری ئەوە نین لە چوار ساڵی ڕابردوو بەردەوام پڕۆژە لە سنووری پارێزگای هەولێر کراوە، نوێترین پڕۆژەش کە گەورەترین پڕۆژەیە لە هەرێمی کوردستان ئەویش پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی خێرایە بۆ ناو شاری هەولێر کە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە