سوید دەیەوێت کۆچبەران بە پارە ڕازی بکات

شەیری بکە لە:
سوید دەیەوێت کۆچبەران بە پارە ڕازی بکات

ژمارەیەک کۆچبەر لە وڵاتی سوید، وێنە: UEOB

ئاڤا نیوز 

 

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سوید بۆ ناردنەوەی کۆچبەران، وڵاتەکە بڕی 34،000 دۆلار دەدات بە هەر کۆچبەرێک کە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

 

وێنە گەورەکە: سوید، ئەو وڵاتەی ساڵانێکە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ کۆچبەران، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، پلانی هەیە ڕێژەی ئەو بڕە پارەیە زیاد بکات کە دەیدات بەو پەنابەرانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمانی خۆیان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: جۆهان فۆرسێل، وەزیری کۆچبەرانی سوید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو کۆچبەرانەی دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی 350 هەزار کرۆنی سویدی کە دەکاتە 34 هەزار دۆلاری ئەمریکی. 

 

زانیاریی زیاتر: لە ساڵی ڕابردوودا تەنها یەک کۆچبەر بە بڕیارەکەی سوید ڕازی بووە و گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی خۆی.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا وڵاتەکە 10 هەزار کرۆن بە هەر پێگەیشتوویەک، پێنج هەزار کرۆن بۆ هەر منداڵێک و 40 هەزار کرۆنیش دەدات بە هەر خێزانێک، پێشبینی دەکرێت ئەو هاندانە ببێتە جێگەی سەرنجی سەدان کەس لە سوید کە داهاتی مانگانەیان کەمە یاخود بەشی بژێوییان ناکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان