وەزیری نەوتی عێراق تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت

شەیری بکە لە:
وەزیری نەوتی عێراق تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

 

وەزیری نەوتی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی جەڵتەی مێشک بووە و گەیێنراوەتە نەخۆشخانە.

 

وێنە گەورەکە:  حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە مەبەستی خستنەڕووی 10 کێڵگەی پشکنراوی گازی بۆ وەبەرهێنانی نوێ لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە لە گەڕی نوێی وەربەهێناندا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی جەڵتەی مێشک بووە و گەیێنراوەتە نەخۆشخانە.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە باری تەندروستی وەزیری نەوت جێگیرە.

شەیری بکە لە: