لە بولگاریا دوای 103 ساڵ تووشبوویەکی کۆلێرا تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە بولگاریا دوای 103 ساڵ تووشبوویەکی کۆلێرا تۆمار دەکرێت

بەکتریای ڤایبریۆ کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا

ئاڤا نیوز

 

لە بولگاریا دوای 103 ساڵ یەکەمەین تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کرا، کە دوای گەڕانەوەی لە هیندستان نیشانەکانی کۆلێرای تێدا دەردەکەوێت، دواتر لە ڕێگای پشکنینی تاقیگەیی نەخۆشییەکەی پشتراستکرایەوە و گەیەندرایە نەخۆشخانە.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: ئاژانسی  Noviniteـی بولگاری ڕایگەیاند: نەخۆشەکە تەمەنی 23 ساڵە و ئێستا تەندروستی جێگیرە و بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی  نەخۆشییەکە، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی نەخۆشەکە کەرەنتینە کراوە .

 

زانیاریی زیاتر: لە ساڵی ڕابردوودا 17 وڵات داوایان کردووە بۆ ڕێگیرکردن لە بڵاووبوونەوەی کۆلێرا 102 ملیۆن ڤاکسینی کۆلێرایان بۆ دروست بکرێت، بەڵام لەو ڕێژەیە تەنیا 51 ملیۆن ڤاکسین دروست کراوە.

 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆلێرا نەخۆشییەکی گواستراوەیە بەهۆی بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا، تووشی مرۆڤ دەبێت، لە ڕێگەی خواردنەوەی ئاوی پیس و خواردنی خۆراکی پیسەوە بڵاودەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: