دەزگای هەواڵگریی تورکیا و بزووتنەوەی حەماس کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
دەزگای هەواڵگریی تورکیا و بزووتنەوەی حەماس کۆدەبنەوە

وێنەی ئاڵای وڵاتی تورکیا

ئاڤا نیوز


میدیای فەرمی تورکیا بە پشت بەستن بە سەرچاوە تایبەتییەکانی لەناو دەزگای هەواڵگریی تورکیا، باس لە کۆبوونەوەی نێوان ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و سەرکردەکانی مەکتەبی سیاسی حەماس دەکات، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەسەر شوێن و کاتی کۆبوونەوەکە بخاتەڕوو .

 

وێنە گەورەکە: ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەنە، کە لە دەستپێکی شەڕی بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، تورکیا لە بەرەی حەماس لە دژی ئیسرائیل وەستاوە.

 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە: هەردوولا پرسی ئاگربەستی غەززەیان تاوتوێ کردووە، پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بە هۆکار دەزانن کە ئاگربەست لە کەرتی غەززە ناچێتە بواری جێبەجێکردن.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تورکیا هاوشان لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر، قەتەر، میسڕ، ئەمریکا، هەوڵ دەدەن حەماس و ئیسرائیل لەسەر یەک مێز کۆبکەنەوە، لە پێناو گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بەو خەڵکەی هێشتا دەرفەتی ژیانکردنیان لەو کەرتە ماوە.   

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان