حیزبوڵڵا 55 مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا 55 مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکات

ساتی ئاڕاستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، وێنە: ZDF

ئاڤا نیوز

 


حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی مووشەکی دەکاتە سەر باکووری ئیسرائیل و بە هۆیەوە ئاگر لە چەند ناوچەیەک ئەو وڵاتە دەکەوێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: حیزبوڵڵا ناوچەی جەلیلی سەرووی لە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە و هەواڵی داوە بارەگای فەرماندەیی سوپای ئیسرائیل لە سەفەد بکاتە ئامانج. 

 

زانیاریی زیاتر: نزیکەی 20 مووشەک لە ناوچەی سەفەد و هەروەها لە باشووری دەریاچەی تەبەریە کەوتوونەتە خوارەوە و بە هۆیانەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە. ژمارەیەکی دیکەش لە مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلەوە خراونەتە خوارەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە، حیزبوڵڵای لوبنان دەستیکردووە بە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل، بەو هۆیەشەوە چەندین کەس لە هەردوولا کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان