ڤلادیمێر پووتین و ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی لەگەڵ لۆگۆی ڕێکخراوی ناتۆ، وێنە: sky news
ئاڤا نیوز
دوای داواکاریی ئۆکراینا بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوورهاوێژی بەریتانیا و ئەمریکا، ڕووسیا هەڕەشە لە ناتۆ دەکات و باسی هێزی ئەتۆمیی خۆی دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ناردنی ژمارەیەکی زۆری مووشەکی بالیستیک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕووسیا، ئۆکراینا داوا لە ناتۆ دەکات ڕێگەی پێبدەن مووشەکی دوورهاوێژی ئەوان بەکاربهێنێت.
ڕاگەیێندروای فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت: "ئەگەر ئەم بڕیارە بدرێت، مانایەکەی کەمتر نابێت لە بەشداری ڕاستەوخۆی وڵاتانی ناتۆ و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لە شەڕی ئۆکرانیادا، بیرتان نەچێت ڕووسیا خاوەنی چەکی ئەتۆمییە و بیر لە دەرەنجامەکان بکەنەوە".
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا و بەریتانیا لە گفتوگۆدان بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی ڕێگە بە ئۆکراینا بدەن لە وڵاتی خۆیەوە بە مووشەکی دوورهاوێژ هێرش بکاتە سەر ڕووسیا.
ئەمەش بزانە: زیاتر لە دوو ساڵ و نیوە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا دەستیپێکردووە، هەرچەندە هەر لە سەرەتای جەنگەکەوە ئۆکراینا لە هێڵی بەرگریدا بوو، بەڵام لە دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی وەرگرتنی فڕۆکەی ئێف 16 و تانکی گوللەنەبڕ لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا، ئاراستەی شەڕەکەی گۆڕی و دەستی بە هێرشبردن کرد.
تاوەکو ئێستا ئۆکراینا ڕووبەرێکی زۆر لە هەرێمی کورسکی ڕووسیا داگیر کردووە، ئێستاش ڕووسیا ترسی هەیە بە بەکارهێنانی مووشەکی دوورهاوێژ بالادەستی ئۆکراینا لە جەنگەکەدا زیاتر بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت