دوو هەزار ئاڵوودەبووی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق پاکدەبنەوە

شەیری بکە لە:
دوو هەزار ئاڵوودەبووی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق پاکدەبنەوە

کەسێکی ئالوودەبوو بە ماددە هۆشبەرەکان - میدیا عەرەبییەکان

ئاڤا نیوز

 

لەنێو دەیان هەزار ئاڵودەبوو و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق، تاوەکو ئێستا دوو هەزار ئاڵودەبوو لە ناوەندەکانی چاکسازی بەتەواوەتی پاکبوونەتەوە.


وێنە گەورەکە: لەپێناو چارەسەکردنی ئاڵودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان، وەزارەتی ناوخۆ چەندین ناوەندی چاکسازیی کردووەتەوە کە ئاڵودەبووان تێیدا بە چەندین پرۆگرامی تەندروستی و دەروونی تێدەپەڕن، تاوەکو لەو نەخۆشییە ڕزگاریان بێت و جارێکی دیکە بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسێن یوسف ئەلتەمیمی، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: ئاڵودەبووان پرۆگرامی پزیشکی، دەروونی، ڕاهێنان، هۆشیاری و وەرزشی پەیوەست بە چاکبوونەوەیان دوای ئاڵودەبوون لە ناوەندەکانی چاکسازی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە تەواو کردووە، دوای ئەوەی بەتەواوی چاکبوونەتەوە، تێکەڵ بە کۆمەڵگە کراونەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە هەشت هەزار کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان