ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان
ئاڤا نیوز
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهان و خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، حکومەتی ئوسترالیا بە فاشیست ناودەبات، بەهۆی پرۆژەیاسایەک بۆ سزادانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ناتوانن ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی ناڕاست بگرن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە 12-9-2024، حکومەتی ئوسترالیا پرۆژەیاسایەکی ئاراستەی پەرلەمان کرد، تێیدا هاتووە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پلاتفۆرمەکانی ئۆنڵاین ئەگەر یارمەتیدەربن لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە، ئەوا بە پێبژاردنی ڕێژەی 5٪ـی داهاتە جیهانییەکەیان سزا دەدرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاسا پێشنیازکراوەکە داوا لە پلاتفۆرمەکانی تەکنەلۆژیا دەکات ڕێساکانی هەڵسوکەوت دابڕێژن بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی درۆی مەترسیدار و وەرگرتنی ڕەزامەندی دەزگایەکی ڕێکخراو.
شێوازی جێبەجێکردن: ئەگەر پلاتفۆرمەکان ئەو کارە نەکەن و پابەند نەبن، ڕێکخەر ستانداردی خۆی دادەنێ و بە پێبژاردن سزایان دەدات.
لێدوانی فەرمی: مەسک کە خۆی بە داکۆکیکار لە ئازادی ڕادەربڕین دەزانێت، لە وەڵامی پۆستی بەکارهێنەرێکی X کە لینکی هەواڵی ڕۆیتەرزی لەبارەی پرۆژەیاساکە هاوپێچ کردبوو، نووسیبووی "فاشیزم".
لەلایەکی دیکەوە: میشێل ڕۆلاند، گوتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئوسترالیا ڕایگەیاند: ئەو کۆمپانیایانەی لە ئوسترالیا کار دەکەن دەبێت پابەندی یاساکانی ئوسترالیا بن.
باکگراوند: پێشتر مەسک لەگەڵ حکومەتی ئوسترالیا ناکۆکی هەبوو، مانگی چواری ئەمساڵ لەسەر فەرمانی ڕێکخەرێکی ئۆنڵاین بۆ لابردنی هەندێک بڵاوکراوە سەبارەت بە داواکاری قەشەی شاری سیدنی، داوای پێداچوونەوەی دادگای کرد، ئەمەش وای لە ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا کرد مەسک بە "ملیاردێری لووتبەرز" ناوببات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت