پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: AA

ئاڤا نیوز 

 

دوای نزیکەی دوو هەفتە لە ڕاگرتنی دانیشتنەکان، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 16ی 9 دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە و تائێستا بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بڵاونەکراوەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە دوایین دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا کە 3ی 9 سازکرا، بەهۆی ناکۆکییەکان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی و پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ جوتیاران کە بەهۆی بڕیارەکانی ڕژێمی پێشووی بەعس زیانمەندبوون، دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار دواخران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 16ی 9، پەڕلەمان دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە.

 

ئەمەش بزانە: دیاریکردنی کارنامەی کۆبوونەوەکە لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی پەڕلەمان دایە، تائێستا کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بڵاونەکراوەتەوە و زۆرینەی کات 48 کاتژمێر پێش دانیشتن، کارنامەی کۆبوونەوەکان بڵاودەکرێتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان