سەرۆککۆماری ئێران سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری ئێران سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆمار ئێران و ئاڵای کوردستان

ئاڤا نیوز


مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆمار ئێران لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکە بڵاوکراوەتەوە، سوپاسی پێشوازیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات.

لێدوانی فەرمی: مەسعوود پزیشکیان دوای ئەوەی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە پەیامێکدا سوپاسی پێشوازیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، لە هەولێر و سلێمانی پێشوازییەکی زۆر گەرمییان لێکردووە.

زانیاریی زیاتر: پزیشکیان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بە بەشێک لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەکات و  بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندی نێوان هەردوولا دەکات، هاوکات هاتووچۆ و سەردانی زیارەتکاران، وەبەرهێنان و بازرگانی نێوان هەردوو لا بە گرنگ وەسف دەکات.

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ: "هەردوولا هاوڕابووین لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانمان لە ناوچە سنوورییەکان، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بەڵێنیان دا هەرچی ئێمە داوای بکەین چەند بەرامبەر جێبەجێی بکەن، لەم چوارچێوەیەشدا بازاڕە سنوورییەکانی وڵات فراوانتر و ئاوەدانتر بکەینەوە".

باکگراوند: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە چوارچێوەی سەردانە سێ ڕۆژییەکەی بۆ عێراق، دوێنێ پێنجشەممە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە، دواتر سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی یەکێتی کۆبووەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان