سایدێکی ڕێگای هەولێر – سۆران دوو ڕۆژ دادەخرێت

شەیری بکە لە:
سایدێکی ڕێگای هەولێر – سۆران دوو ڕۆژ دادەخرێت

ڕێگای هەولێر - سۆران لەسەر نەخشە، سەرچاوە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بەهۆی قیڕکردنی سایدی هەولێر - سۆران لەنێو گەلی عەلی بەگ، سایدەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ  دادەخرێت و دەبێت شۆفێران لە بری ئەوە ڕێگای بێخاڵ بەکاربهێنن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ڕایگەیاند: "ڕۆژانی 14 و 15-09-2024 بەهۆی قیڕکردنی بەشێكی ڕێگای (سۆران - خەلیفان) لەنێو گەلی عەلی بەگ،  سایدی هەولێر بۆ سۆران لە كاتژمێر 07:00ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 07:00یی ئێوارە دادەخرێت.

زانیاریی زیاتر: ئەو شوفێرانەی لە هەولێر بەرەو سۆران دەچن، دەبێت ڕێگای بێخاڵ بەکاربهێنن، بەڵام ڕێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر كراوە دەبێت و شۆفێران دەتوانن بەکاریبهێنن.

ئەمەش بزانە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بایەخێکی زۆری بە ڕێگاوبان داوە و بەچڕی بەردەوامە لە دروستکردنی ڕێگای نوێ، دروستکردنی جووتساید، قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: