سوپای عێراق لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 100 ئۆپەراسیۆن دەکات

شەیری بکە لە:
سوپای عێراق لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 100 ئۆپەراسیۆن دەکات

ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی عێراقی لە ئۆپەراسیۆنێکدا سێ چەکداری داعش دەکوژن و دواتر وێنە لەگەڵ تەرمەکانیان دەگرن، سەرچاوە: سوپای عێراق

ئاڤا نیوز


هەفتەی ڕابردوو سوپای عێراق 107 ئۆپەراسیۆنی کردووە، زیاتر لە  100 تۆمەتبار و داواکراوی دەستگیر کردووە و دەستی بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی چەکدارانی داعشدا گرتووە.

وێنە گەورەکە: سوپای عێراق بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە بەئامانجگرتنی شانە نوستووەکانی داعش لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەددین، کەرکووک و دیالە بەردەوامە.

ژمارەکان وادەڵێن: سوپای عێراق چالاکییەکانی لە ڕۆژانی 7 تاوەکو 13 -9- 2024 بڵاوکردووەتەوە:

- 107 ئۆپەراسیۆنی سەربازی.

- 92 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

-10 کەس بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیرکراون.

- 29 بۆمب دەستیان بەسەردا گیراوە.

- شەش شوێنی شاردنەوەی چەک دۆزراونەتەوە.

- حەوت تونێل و پەناگەی تیرۆریستان دۆزراونەتەوە.

- دەست بەسەر 27 مووشەک، پێنج پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و سێ مۆبایلدا گیراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی 29ـی مانگی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێکیان کردە سەر بنکەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی حوزەیمی لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار و 14 چەکداری داعش کوژران.

ئەبو سدیق، یاخود ئەبو موسلیم، ناوە ڕاستەقینەکەی ئەحمەد حامد حوسێن عەبدولجەلیل و پۆستەکەی جێگری والی داعش بوو لە عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی ڕێکخراوەکە لەو ئۆپەرسیۆنەدا کوژران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: