خولی فێربوونی زمانی کۆری لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
خولی فێربوونی زمانی کۆری لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە

بڵاوکراوەی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ خولێکی فێربوونی زمانی کۆری

ئاڤا نیوز

 

سەنتەری زمان و وەرگێڕان لە زانکۆی سەڵاحەدین، بۆ یەکەمجار خولێکی فێربوونی زمانی کۆری دەکاتەوە و قوتابیان و دەرچووانی زانکۆ دەتوانن بۆ ماوەی مانگێک سوودمەندبن لەم دەرفەتە. 


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی 20 ساڵ تێپەڕبوو بەسەر هاتنی تیمی زەیتوونی کۆریای باشوور بۆ هەرێمی کوردستان، هەردوولا لە مەراسیمێکدا ڕێزیان لەو یادە گرت، هاوکات بە دەستپێشخەری کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە خولێکی فێربوونی زمانی کۆری بۆ قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان سدیق، بەڕێوەبەرى سەنتەرى زمان و وەرگێڕان لە زانکۆی سەڵاحەدین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی قوتابیانمان بە زمان و کولتووری کۆری، ئەم خولەمان ڕاگەیاندووە و لە داهاتووشدا چەندین پڕۆژەی دیکەی هاوبەشمان دەبێت.


زانیاریی زیاتر: جگە لە مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە وانەکانی ئاستی سەرەتایی دەڵێتەوە، مامۆستاکانی دیکەی خولەکە بیانین و لەلایەن کونسوڵخانەوە دابینکروان،هاوکات ژمارەی بەشداربووان دیاریکراوە کە 25 قوتابی دەبێت و ناونووسین بەشێوەی ئۆنڵاین لە 2024-9-11 تاوەکو 2024-9-20 بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان