سەرۆکی زانکۆی کوردستان: هەولێر لە لەندەن ئارامتر و سەلامەتترە

شەیری بکە لە:

سەرۆکی زانکۆی کوردستان - هەولێر

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەڕووی ئاسایشەوە هەولێر و لەندەن بەراورد دەکات و دەڵێت هەولێر ئارامترە، ئاماژە بە جوانیی پایتەختی هەرێمی کوردستانیش دەکات و سەرسامی خۆی دەردەبڕێت.

 

لێدوانی فەرمی: کیس شارپ، سەرۆکی زانکۆی کوردستان بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە ڕەهایی هەولێر لە لەندەن سەلامەتترە، زۆر شوێن لە لەندەن هەن کە ناتوانی شەوان بۆی بڕۆیت، هەمان هەستی سەڵامەتیت نابێت کە لە هەولێر هەستی پێدەکەیت.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکی زانکۆی کوردستان ماوەی سێ ساڵە لە هەولێر دەژی، ئەو دەڵێت: "ئێرە زۆر سەلامەتە و ئارامە، هەولێر ئەو شوێنە جوانەیە کە دەتەوێت لێی بژیت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ پێنجشەممە لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لەبەردەم ژمارەیەک بەرپرس و پۆلیسی بەریتانیا کە دەربارەی بەرزبوونەوەی دیاردەی دزیکردن بۆی ڕێکخرابوو، جانتای  دیانا جۆنسۆن، وەزیری پۆلیس و کۆنترۆڵکردنی تاوان لە بەریتانیا دزرا، ئەمەش کارانەوەی جیهانی لێکەوتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: