ئیسرائیل هێرشەکانی سەر هێڵەکانی گواستنەوەی گازی ئێرانی ئەنجامداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 شوبات
بەرزبوونەوەی بڵێسەی ئاگر دوای تەقینەوەی بۆرییەکانی گاز - وێنە: AP
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەدات کە ئیسرائیل لە پشتەوەی ئەو هێرشانە بووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کراونە سەر هێڵەکانی گواستنەوەی گاز لەناو ئێران.
وێنە گەورەکە: بەرپرسانی ڕۆژئاوایی و شارەزایانی سەربازیی ئێرانی بە رۆژنامەکەیان گوتووە ئۆپەراسیۆنی لەو چەشنە لەناو خاکی ئێراندا پێویستیی بە بوونی زانیاریی زۆر لە بارەی ژێرخانەکانی ئێران و هەروەها بوونی هاوئاهەنگیی ورد هەیە، چونکە دوو بۆریی گواستنەوەی گاز لە چەندین شوێن و لە یەک کاتدا کراونەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: لەکاتێکدا، دوو سەرچاوەی نیویۆرک تایمز، ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە تەقینەوەی کارگە کیمیاییەکەی نزیک تاران ئیسرائیل بووە، بەڵام ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ و ڕەتیشی نەکردوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی ئێران باسیان لەوە کردووە تەقینەوەکە بەهۆی لێچوونی سووتەمەنییەوە بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە هێڵی گواستنەوەی گاز لە نزیک شار بروجن لە پارێزگای چوارمەحەل و بەختیاری ڕوویاندا. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەش تەقینەوە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی کیمیایی لە نزیک تاران ڕووی دا. بەهۆی تەقینەوەکانەوە دابەشکردنی گاز لە پێنج پارێزگای ئێران کێشەی تێکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
15 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات