ئۆکراینا 24 درۆنی ڕووسی تێکدەشکێنێت

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا 24 درۆنی ڕووسی تێکدەشکێنێت

وێنەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیتێکشکاو - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز: 

 

شەوی ڕابردوو 24 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لەلایەن ڕووسیاوە بەرەو خاکی ئۆکراینا هەڵدران، بەڵام لەلایەن سوپای ئەو وڵاتە بەرپەرچدرانەوە و خرانە خوارەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، سوپای ئۆکراینا لەکۆی 26 فڕۆکەی بێفڕکەوان کە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە ئاراستە کرابوون، 24 یان تێکشکاندوون. 

 

لەلایەکی دیکە: وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو هێرش کراوەتە سەر کۆگایەکی تەقەمەنی و مووشەکی ڕووسیا لە نزیک شاری ماریوپۆل لە هەرێمی دۆنێتسک.

 

زانیاری زیاتر: لە هێرش و بۆردوومانەکانی ڕووسیا لە ناوچەی خێرسۆن کەسێک کوژرا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها لە ناوچەی خارکێڤ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا  5 کەس بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: