چین داوای کۆتاییهێنان بە شەڕەکانی ئۆکراینا و غەززە دەکات

شەیری بکە لە:
چین داوای کۆتاییهێنان بە شەڕەکانی ئۆکراینا و غەززە دەکات

دۆنگ جون، وەزیری بەرگریی چین لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە 'کۆڕبەندی سەربازیی شیانگشان'، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

چین داوا دەکات لەڕێگەی دانوستاندنەوە چارەسەرێک بۆ شەڕەکانی ئۆکراینا و غەززە بدۆزرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: دۆنگ جون، وەزیری بەرگریی چین ڕایگەیاند "بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەنووکەییەکانی وەک قەیرانی ئۆکراینا و پێکدادانی ئیسرائیل - فەڵەستین، ڕێگای ئاشتی و دانوستاندن تاکە چارەسەرە. لە شەڕ و پێکداداندا هیچ کەس براوە نییە و ڕووبەڕووبوونەوە بەرەو هیچ شوێنێکمان نابات."

وێنە گەورەکە: لە میانەی بەڕێوەچوونی 'کۆڕبەندی سەربازیی شیانگشان' لە پەکینی پایتەخت کە زیاتر لە 500 نوێنەر لە زیاتر لە 90 دەوڵەت بەشدارن، وەزیری بەرگریی چین ئەم پێشنیازەی خستەڕوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕی ئۆکراینا لە 20-2-2022ـەوە و شەڕی غەززە لە 7-10-2023ـەوە دەستیانپێکردووە. هەر دوو شەڕەکە بەردەوامن و هەوڵەکانی دانوستان هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە. چین بێلایەنی خۆی لە شەڕەکاندا ڕاگەیاندووە و داوای کۆتاییهاتنی شەڕەکان دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان