جانتای وەزیرێکی بەریتانی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک دەدزرێت

شەیری بکە لە:
جانتای وەزیرێکی بەریتانی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک دەدزرێت

دیانا جۆنسۆن، وەزیری پۆلیس و کۆنترۆڵکردنی تاوانی بەریتانیا. وێنە؛ بی بی سی

ئاڤا نیوز

 

لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لەبەردەم ژمارەیەک بەرپرس و پۆلیسی بەریتانیا کە دەربارەی بەرزبوونەوەی دیاردەی دزیکردن بۆی ڕێکخرابوو، جانتای وەزیری پۆلیس و کۆنترۆلکردنی تاوان لە بەریتانیا دزرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسانی حکومەتی بەریتانیا ڕایانگەیاند، ڕۆژی 12-9-2024،  دیانا جۆنسۆن، وەزیری پۆلیس و کۆنترۆڵکردنی تاوان، لە کاتی پێشکەشکردنی وتار لە کۆنفرانسێکدا جانتاکەی دزراوە. 

 

زانیاریی زیاتر: وەزیرە بەریتانیەکە لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا باسی لەوەکرد، بەریتانیا بەدەست بەرزبوونەوەی دیاردەی دزیکردن لە دوکانەکان دەناڵێنێت. لەو کاتەدا جانتاکەی وەزیرەکە لەلایەن کەسێکەوە دەدزرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پیاوێکی تەمەن 56 ساڵ بەتۆمەتی دزینی جەنتای جۆنسن لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

 

ئەمەش بزانە: بەپێی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا، ڕێژەی دزیکردن لەمساڵدا لەسەرانسەری بەریتانیا %40 زیادی کردووە.

 

شەیری بکە لە: