کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی و ئەوروپی لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی و ئەوروپی لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت

وێنەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی و ئەوروپا لە ئیسپانیا. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ئیسپانیا میوانداریی لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی وڵاتانی موسڵمان و ئەوروپی دەکات کە تایبەتە بە باسکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ ئیسرائیل و فەلەستین.

 

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان بەڕێوەدەچێت و تیایدا پرسی دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەلەستینییەکان، بە تەنیشت دەوڵەتی ئیسرائیلەوە، تاوتوێ دەکرێت. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا ڕایگەیاند "کۆبوونەوەکە کە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە بەڕێوەدەچێت پەرە بەو دانوستانانە دەدات کە پێویستن بۆ دووبارە سەپاندنەوەی بەشداریی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بۆ درووستکردنی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕێگای پێشەڕێ لەسەر بنەمای چارەسەری دوو-دەوڵەت."

 

زانیاریی زیاتر: هەر یەکە لە میسر، قەتەر، سعودیە و تورکیا بەشداریی لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن. هەروەها، جۆسێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بەشدار دەبێت. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان