بۆمبەکان لە بنکەی هێزی ئاسمانی ماونتێن - وێنە: هێزی ئاسمانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لە سەروبەندی هەوڵدان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و داواکردنی کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەمریکا جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل پڕچەک دەکات.
وێنە گەورەکە: بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە بەفەرمانی جۆ بایدن، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر لە هەزار بۆمبی MK-82 و مووشەکی KMU-572 وچەند پارچەیەکی FMU-139 کە بۆ مووشەکی زیرەک بەکاردێن بۆ ئیسرائیل بنێرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی هەواڵی وۆڵ ستریت جێرناڵ، ئەم پێشنیازە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم (قودس)ـەوە دراوەتە ئیسرائیل، ئەوانیش ڕەزامەندییان لەسەری دەربڕیوە، نرخی ئەو کەرەستە جەنگییانە دەگاتە نزیکەی 70 ملیۆن دۆلار.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: لەکاتێکدا ئیسرائیل بەنیازی ئۆپەراسیۆنی ڕەفەحە کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار ئاوارەی کەرتی غەززەی تێدایە، جیهان داوا لە ئیسرائیل دەکەن کە ئەو کارە نەکات، ئەمریکاش لەمکاتەدا سوپای ئیسرائیل پڕچەک دەکاتەوە، مەترسی ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە ئارادەیە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری قۆناغی باشی بڕیوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
31 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت