لە دهۆک سێ کەسی دیکە تووشی تای خوێنبەربوون دەبن

شەیری بکە لە:
لە دهۆک سێ کەسی دیکە تووشی تای خوێنبەربوون دەبن

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

سێ ئەندامی خێزانێک کە دانیشتووی ناحیەی بەردەڕەشن لە سنووری پارێزگای دهۆک، توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون.

 

لێدوانی تایبەت: جبرائیل سدقی،  یەکێک لە کەسوکاری نەخۆشەکانە، بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: هەفتەی پێشوو سێ ئەندامی خێزانێک کە پێکهاتبوون لە دایک و خوشک و برایەک، توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو سێ هاووڵاتییە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، ئێستا تەندروستیان جێگیرە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا شەش هاووڵاتی کە دانیشتووی ناحیەی ڕۆڤیا و قەزای بەردەڕەش بوون لەسنووری پارێزگای دهۆک توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون.

 

باکگراوند: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەی مردنی ئەو کەسانەی تووشی دەبن  40%ـە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان