لەسەر شەڕەچەقۆ لە هەولێر حەوت کەس دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
لەسەر شەڕەچەقۆ لە هەولێر حەوت کەس دەستگیرکران

چەند پۆلیسێکی هەولێر لە کاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز


بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵیوە لە سنووری هەولێر، پۆلیس حەوت کەس دەستگیر دەکات

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە کۆمەڵگای 'کاوە'ی سەر بە قەزای قوشتەپە، دەمەقاڵی و شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروست دەبێت، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.


ڕاگەیاندراوی فەرمی: پۆلیسی هەولێر دەڵێت: هۆکاری شەڕەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دوو بنەماڵە لەسەر کارپێکردنی بیری ئاو بووەتە دەمەقاڵێیان و دواجار توندوتیژی لێ کەوتووەتەوە و بە چەقۆ و ساتوور یەکتریان بریندار کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شەڕەکەدا چەند کەسێک برینداربوون، دواتر لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس هەولێرەوە حەوت کەس لەسەر ئەو کێشەیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون، ئێستا برینی دوو لە بریندارەکان سەختە و لە ژێر چاودێریی چڕدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: