زانکۆی سلێمانی دوو مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام هەیە

شەیری بکە لە:
زانکۆی سلێمانی دوو مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام هەیە

دیمەنی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەشی زانستەمرۆڤایەتییەکان، وێنە: زانکۆی سلێمانی

ئاڤا نیوز 

 

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕۆژی 28-9 ی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندکارانی زانکۆکەی دیاریکردووە، بەڵام دوو مەرجییان هەیە.


وێنە گەورەکە: ساڵانە لەکاتی جیاواز خوێندنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بەشێک لە زانکۆکان سەرەتای مانگی 9 خوێندنی 2024-2025-یان دەستپێکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: د.یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بۆ ئاڤا نیوز قسەیکردووە دەڵێت: ئەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بەندە بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکان و بەجێگەیاندنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانی گرێبەستی پاککردنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانکۆی سلێمانی ئەوەش دەڵێت: زانکۆی سلێمانی نزیکەی 23 هەزار خوێندکاری هەیە، زیاتر لە 10 هەزار خوێندکاری لەبەشە ناوخۆییەکان دەمێننەوە، ئەگەر بەشە ناوخۆییان بۆ دابین نەکرێت چۆن دەتوانرێت دەوام بۆ تەنیا نیوەی خوێندکاران دەستپێبکات و نیوەکەی تر بێ بەش بن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: "تێچووی پاککردنەوە و ئامادەکردنی بەشە ناوخۆییەکان 735 ملیۆن دینارە و نووسراو بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوەو ئەوانیش نووسراوەکەیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز کردوەتەوە و چاوەڕێی وەڵامن" د.یۆهان عوسمان ئەمەی گوت.


ئەمەش بزانە: ساڵی 1968 بەپێی یاسای ژمارە 143ی خوێندنی باڵای عێراق، زانکۆی سلێمانی دامەزراوە و ئێستا پێنج کەمپەسی هەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان