مەراسیمی دەستبەکاربوونی قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە، بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە
ئاڤا نیوز
لەبەردەم وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سرێشمە و بێستانە سوێندی یاساییان خوارد.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی فەرمانی بە قەزاکردنی خەلیفان چووە بواری جێبەجێکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی12-9-2024 ڕێورەسمی دەستبەکاربوون و خوێندنی سوێندی یاسایی، مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، بەرێوەچوو، دواتر جێگر حسێن کریم، بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دێدەوان خەلیل خاڵانی محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە لە پارێزگای هەولێر سوێندی یاساییان خوارد.
ڕاگەێنراو فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای خوێندنی سوێندی یاسایی قائیمقامی خالیفان، بەرێوەبەرانی ناحیەی سرێشمە و ناحیەی بێستانە دەبێت خزمەتکاری خەڵک بن و بە بێلایەنی و دەستپاکی و پیشەیی بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و کوردستان جێبەجێ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرزکردنەوەی ئاستی ئیداریی خەلیفان لە ناحیەوە بۆ قائیمقامیەت و کردنی سرێشمە بە ناحیە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کردنی بێستانە بە ناحیە لە پارێزگای هەولێر لە بڕیارە نوێیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتیانی ئەو سنوورانە و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 47 خولەک لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: کوژرانی دوو بەرپرس و سێ چەکداری داعش پشتڕاست دەکاتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دامەزراندنی وانەبێژان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی هاک کرا